نرخی ئاڵتون بەرزترین ئاستی جیهانی تۆماركرد



جارێكی دیكە و لە ماوەی ئەم مانگەدا نرخی زێڕ گەیشتەوە بەرزترین ئاست لە بۆرسەی جیهانی و نرخی یەك ئۆنسە چووە سەروو 2000 دۆلار.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ گەیشتەوە ئاستێكی بەرز و نرخی یەك ئۆنسە بوو بە 2002 دۆلار.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 510 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 450 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 390 هەزار دینارە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی، سەرەڕای ئەوەی دەبێتە هۆی گران بوونی نرخەكەی لە هەرێمی كوردستان، هاوكات بەرزی بەهای دۆلاریش جارێكی دیكە نرخی زێڕی لە بازاڕەكانی هەرێم گران كردووە.

كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی گەیشتنی 700 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە
دواتر كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە
ەیوەندیدار