بەختیار عەلی خەڵاتێکی گرنگی پێ بەخشرا



ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، بەختیار عەلی نووسەر و شاعیر و ڕوناکبیری کوردی وەک براوەی خەڵاتەکە دەستنیشان کرد.

بەختیار عەلی لە تۆڕی کۆمەڵایاتی فەیسبووک لە پەرەی فەرمی خۆی نووسیویەتی،پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پێیان ڕاگەیاندم کە براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی 2023.

پەڕەی فەرمی بەختیار عەلی ئاماژە بەوەشدەدات،بەداخەوە دەبوو ئێمە چاوەڕێبکەین تا لیژنەی داوەری بە فەرمی هەڵگری خەڵاتەکە ڕادەگەێنن و دەیدەن بە میدیاکان. بەر لە چەند ساتێک لیژنەکە بە فەرمی بەختیار عەلی وەک هەڵگری نوێی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ناساند.

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی 1992 دا.

ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت، دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.

کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
حكومەتی عێراق مامەڵەی زێڕ و مۆبایل و ئۆتۆمبێلی كرد بە دینار
دواتر حكومەتی عێراق مامەڵەی زێڕ و مۆبایل و ئۆتۆمبێلی كرد بە دینار
ەیوەندیدار