لە ٢ ساڵدا هەزاران کچ هاوسەرگیری پێشوەختەیان پێ کراوە



سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە نێوان ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٢، زیاتر لە پێنج هەزار کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵان هاوسەرگیریی پێشوەختەیان پێ کراوە و گرێبەستیان هەبووە.

ئەمڕۆ 21ی تشرینی دووەم، لە میانی کردنەوەی بەشی پاراستنی مافەکانی منداڵان لە دەستەى سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف بە ئامانجی پاراستنی مافەکانی مندڵان لە هەولێر، مونا یاقوو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کرد لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ پێنج هەزار و ٢٧ کچ کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە هاوسەرگیریی پێشوەختەیان پێ کراوە.

مونا یاقو ئاماژەی بەوە کرد، هاوسەرگیرییپێکردنی منداڵان کارێکی نایاساییە و پێویستە منداڵان هەموو مافێکیان پارێزراو بێت و بخوێنن و تەمەنی منداڵییان بژین.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کاتێکدایە، مانگی تشرینی یەکەمى ئەمساڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق، ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کردەوە و ئەوەی ئاشکرا کرد، لەو ساڵەدا ٥٥ هەزار و ٨٩٦ گرێبەستی هاوسەرگیریی واژۆ کراوە، لەو ڕێژەیە هەشت هەزار و ٤٨ گرێبەستیان، کە دەکاتە ١٤.٤٪  کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون.

ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە، ڕێژەی هاوسەرگیریی کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی گەرمیان زیادی کردووە و لە دهۆک و سلێمانیش کەمی کردووە.

سوككردنی مامۆستا… سوككردنی هەموو بەهاكان
پێشت سوككردنی مامۆستا… سوككردنی هەموو بەهاكان
تەڵەکەی حەلبووسی
دواتر تەڵەکەی حەلبووسی
ەیوەندیدار