مانگی سووری عێراق ١١ تۆن هاوکاری و خۆراک بۆ فەڵەستین دەنێرێت



ڕۆژی سێشەممە، مانگی سووری عێراق ناردنی زیاتر لە ١١ تۆن یارمەتی، خۆراک و فریاگوزاری بۆ مانگی سووری میسر لە شاری عەریش ڕاگەیاند، تا بگەیەندرێتە مانگی سووری فەڵەستین.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی مانگی سووری عێراق، هاوکارییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و ژمارەیەک دامەزراوەی حکومی دەنێردرێت.

ناردنی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی “فزعة عراقیة للآقصی” دێت، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستیپێکرد، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و فریاگوزاری بۆ کەمکردنەوەی توندی قەیرانە مرۆییەکان کە ڕووبەڕووی گەلی فەڵەستین بووەتەوە بەتایبەتی منداڵان و ژنان.

پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی بەستن دادەبەزن
پێشت پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی بەستن دادەبەزن
بومەلەرزەیەک بەغدای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەک بەغدای هەژاند
ەیوەندیدار