دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر کوژرانی هاووڵاتییەک زانیاری ئاشکرا دەکات



دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری لەبارەی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی ( فرسەت مەلەکی ) ئاشکرادەکات.

لەڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢ لەسەر ڕێگای ( هیزۆپ-قەمتەران ) لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕووداوێکی نادیار هاوڵاتی ( فرسەت مەلەکی ) کە پیشەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە دەکوژرێت و تۆمەتباری ڕووداوەکە هەڵدێت.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر فەرمانی دادوەر دەستپێکرد، زانیاری وورد لەسەر ئەنجامدەری تاوانەکە بەدەستهات و دوای کۆکردنەوەی بەڵگەکان و پشتبەست بەزانیاری و کامێرای چاودێری، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشان بکرێت و بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەربکرێت.

تۆمەتبار لەڕێگەی سیمکارتی بێسەرەتاوە پەیوەندی بە تاوانلێکراوە کردووە، بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل فریویداوە و تۆمەتبار بەبیانووی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەی، تاوانلێکراو دەباتە دەرەوەی شار و چەند جارێک بە بیانووی جۆراوجۆر ناونیشانی شوێنیان دەگۆڕن و بەمەش تاوانلێکراو گومان دەکات و هەڵدێت، بەڵام لەسەر ڕێگای نێوان گوندەکانی ( هیزۆپ و قەمتەران ) تاوانەکە ئەنجام دەدرێت.

تۆمەتبار ( ڕێبوار تەها محمد ) بەپێ ی زانیارییەکانی هێزەکانی ئاسایش لەئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.

ڤیدیۆکە لێرەیە

شەپۆلێكی دیكەی باران هەرێم دەگرێتەوە و پلەی گەرما دەبێت بە سفر
پێشت شەپۆلێكی دیكەی باران هەرێم دەگرێتەوە و پلەی گەرما دەبێت بە سفر
سبەینێ‌ لەم گەڕەك و ناوچانەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
دواتر سبەینێ‌ لەم گەڕەك و ناوچانەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار