بانکی ناوەندی هۆشدارییەکی نوێی دا



بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری دەدات لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی پاره‌ ڕاکێشان لە دەرەوەی عێراق.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ 20 تشرینی دووەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هۆشداری دا لە خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلکترۆنی لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق، هاوکات ڕێوشوێنی توندیش لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا دەگرنە بەر.

بانکی ناوه‌ندی جەخت لەپابەندبوونی خۆی ده‌کاته‌وه‌ بەجێبەجێکردنی ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی سیستمی دارایی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لێی، و دەڵێت” ئەوکەسانەی خاوەنی کارتی بانکن و خراپ بەکاریده‌هێنن، یان قاچاخچێتیی پێوه‌ ده‌که‌ن، ناوه‌کانیان له‌لیستی ڕه‌شدا تۆمارده‌کرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ڕابردوودا چەندین کەس و گرووپ لەم کارانەوە تێوەگلاون و تووشی سزای خۆیان بوون، جەختیش دەکەینەوە، ئه‌وجۆره‌ که‌سانه بێبەش دەبن لەدەرکردنی کارتی ئەلکترۆنی تر و سەرجەم بەرهەمە داراییەکان،

هۆشداریشیدا کە  ئەمکارە بەپشتبەستن بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2015و سەرجەم ڕێنماییە تایبەتەکان بەو دۆسییەیە که‌ دەرچوون، جێبەجێدەکرێت.

ماوەیەکە دیاردەی درووستکردن و کڕینەوەی کارتی بانکی لە عێراقدا بۆتە باس و هاوکات بازاڕێکی گەرمیشی هەبوو، دوای دەرکردنی هەندێک بڕیار و ڕێکار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، ئێستا ئەو بازاڕەی نەماوە، دەیانەوێت لە دەرەوەی عێراق کاری نایاسایی و قاچاخچێتی پێوەبکەن، بانکی ناوەندیش هۆشداری توندی دایە ئەو کەسانە کە ئەو کارانە دەکەن، بێبەشییان لە سەرجەم خزمەتگوزارییە داراییەکانی عێراق وەک سزا بەرامبەریان بەکار دەهێنێت.

سبەینێ‌ لەم گەڕەك و ناوچانەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ لەم گەڕەك و ناوچانەی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت
دوو بڕیاری دیكە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار درا و هەرێم دەگرێتەوە
دواتر دوو بڕیاری دیكە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار درا و هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار