ڕێکارەکانی دووبارە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم خرایە بەردەم سودانی



دۆسییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە خرایە بەردەم سودانی و ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە،بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی بۆ بەدواداچوونی وەزارەتی نەوت و پڕۆژەکانی نەوت، و پێشکەوتنی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کەرتی نەوت لە عێراق تەوەری کۆبوونەوەکە بوو و سودانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە کرد،

سودانی جەختی لە پێویستی پێشخستنی کەرت نەوت کردەوە لە هەموو لایەنەکانییەوە، چونکە پەیوەستە بە پلانەکانی دەوڵەت و گەشەپێدانی ئابووری،

سودانی ئاماژەی بەوەدا کە نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهات پێکدەهێنێت، حکومەت کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت و کەرتەکانی دیکەی پەیوەست بە پیشەسازی کیمیایی و پترۆکیمیایی،

ئاماژە بەوەشدراوە، کورتەیەک لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوان وەزارەتی نەوت لە حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دراون، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

جێگای سەرنجە لە ٢٥ی ئاداردا هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاری کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا ڕاگیرا، ئەمەش لە پاشخانی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کە بنکەکەی لە پاریسە سەبارەت بە نادەستووری هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

بارانی بەلێزمە و تەرزە دەگاتە هەرێم و لافاو دروست بوو
پێشت بارانی بەلێزمە و تەرزە دەگاتە هەرێم و لافاو دروست بوو
دادگای فیدڕاڵی دوابڕیاری لەسەر لادانی حەلبوسی ڕاگەیاند
دواتر دادگای فیدڕاڵی دوابڕیاری لەسەر لادانی حەلبوسی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار