وەزیری پەروەردە پرسی “هەژمارنەکردنی ساڵی خوێندن”ی یەکلاکردەوە



وەزیری پەروەردە جەخت دەکاتەوە لە ئەمساڵ پرۆگرامی خوێندن لە هەموو شوێنێک تەواو دەکرێت و بڕیاردان لەسەر هەژماکردن یان نەکردنی ساڵی خوێندنیش لە دەستی وەزارەتەکەیدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەربارەی داواکاری خوێندکارانی سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت و دڵنیایی دایە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە سلێمانی کە مافیان پارێزراو دەبێت.

لە لایەکی دیکەشەوە دەنگۆیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە ئەگەر بایکۆتی مامۆستایانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوام بێت ئەوا یونسکۆ ئەمساڵی خوێندن هەژمار ناکات.

سەبارەت بەو دەنگۆیەش ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، ھەژمارکردن یاخود نەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەیە و جەختیشی کردەوە لەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ھەموو شوێنێک تەواو دەکرێت.

كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ پاره‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت
پێشت كوێستان محه‌مه‌د: په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ پاره‌ی كه‌مئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت
بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار