بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دەرماڵەی مامۆستایان دەركرا



بەپێی بڕیارێكی نوێ، كە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم دەریكردووە، هەر مامۆستایەك لە هەفتەیەكدا لە 30 كاتژمێر كەمتر دەوام بكات دەرماڵەی ڕاژەی زانكۆیی بۆ خەرج ناكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە گشتاندنێكدا، كە ئاڕاستەی گشت زانكۆكانی كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، ھەر مامۆستایەكی زانكۆ ھەفتانە بەلانی كەمەوە ٣٠ كاتژمێر لەناو زانكۆ بونیان ھەبێت و دەوام بكەن بە مەبەستی بەدیهێنانی سەرجەم ئەو ئامانجانەی لە یاسای ڕاژەی زانكۆیی دیاری كراوە.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، هەر مامۆستایەك 30 كاتژمێر لە هەفتەیەكدا دەوام نەكات دەرماڵەی ڕاژەی زانكۆیی بۆ خەرج ناكرێت و ڕاگرایەتی و سەرۆكایەتی بەشەكان بەرپرسن لە ڕێكخستنی خشتەی دەوام و وانە وتنەوەی مامۆستایان.

بەپێی ئەو گشتاندنە، ئەگەر لە شەممە تا پێنج شەمە ھەفتەكە حساب بكرێت ئەوا پێویستە بۆ ھەر ڕۆژێك مامۆستا ٥ كاتژمێر لەناو زانكۆ بوونی ھەبێت ئەوكات لە ھەفتەكەدا دەكاتە ٣٠ كاتژمێر.

سوپای عیراق: زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراون
پێشت سوپای عیراق: زیاتر لە 200 چەكداری داعش كوژراون
بانكی ناوەندی زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە 138 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدار