ژن و مێردێك بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدا



نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، دوو هاوسەر لە شارەدێی خەلیفان لە نزیك شاری هەولێر بەهۆی غازی سۆپای نەوتەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەدێی خەلیفان لە سنووری سۆران بەهۆی غازی سۆپای نەوتەوە ژن و مێردێك گیانیان لەدەستداوە و لە ئێستاشدا تەرمەكانیان براوەتە پزیشكی دادوەری بۆ پشتڕاستكردنەوەی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو ژن و مێردە تەمەنیان نزیكەی 80 ساڵ بووە و خۆیان بەتەنها بوون لە ماڵەكەدا و هیچ منداڵێكیان لەگەڵ نەبووە.

لە ئێستاشدا لەلایەن تیمە تەندروستی و ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.

لە زستاندا هاووڵاتیان بۆ خۆگەرمكردنەوە پەنا بۆ سۆپای نەوت دەبەن، بەڵام بە وتەی شارەزایانی نەوت، كوالێتی نەوت ئەمساڵ خراپە.

ڕزگار عەبدوڵا، كە كاری فرۆشتنی سووتەمەنی دەكات بۆ (خەڵك) پێشتر ڕایگەیاندبوو، كە كوالێتی نەوت ئەمساڵ خراپە و سلڤەرەكەی لەسەروو 1000ەوەیە و بەرهەمی ناوخۆییە زیاتر.

ئەمە لەكاتێكدایە كارەبا كەمە و غازیش سەرەڕای كەمییەكەی مەترسی لەسەرە و لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تەقینی لە چەند ماڵێك چەندین قوربانی لێ‌ كەوتەوە.

سلێمانی، دوو ژن بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیركران
پێشت سلێمانی، دوو ژن بە تۆمەتی دزینی زێڕ دەستگیركران
لە سلێمانی ئاگر لە هۆتێلێكدا كەوتەوە
دواتر لە سلێمانی ئاگر لە هۆتێلێكدا كەوتەوە
ەیوەندیدار