زیانە تەندروستییەکانی خواردنی کەچەپ چین؟



زۆر کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن لەگەڵ خواردنی ژەمەکانیاندا کەچەپ بەکاربهێنن بۆ ئەوەی چێژێکی زیاتر بە خواردنەکانیان ببەخشن و لەززەت تامی خواردنەکە وەربگرن، بەڵام کەچەپ بڕێکی زۆر لە شەکری تێدایە کە پەیوەندی بە چەندین کێشەی تەندروستیەوە هەیە بۆ مرۆڤ.

پزیشکێکی ڕاوێژکاری خۆراکی لە بەشی پزیشکی زانکۆی قاهیرە ئاماژە بە مەترسییەکانی زۆر خواردنی کەچەپ دەکات، بەوپێیەی بڕێکی زۆر لە ماددەی پارێزەری تێدایە کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی ئەو شەکرە زۆرەی لە پێکهاتەی کەچەپدا هەیە خواردنی هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی کە دیارترینیان بەرزی پەستانی خوێنە.

لەگەڵ ئەوەشدا کەچەپ بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە، و زۆر خواردنی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردووە،  کەچەپ بڕێکی زۆر ماددەی پارێزەری تێدایە کە ڕەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و زیان بە ڕیخۆلەکان بگەیەنێت ئەمەش وا دەکات ببێتە هۆی هەوکردن.

هاوکات، خواردنی زۆری کەچەپ دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، هۆکارە بۆ تێکچوونی ددانەکان چونکە ئەو شەکرەی تێیدایە دەتوانێت خۆراک بدات بە بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو دەم، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی ددانەکان.

١١١ ئاوارە لە کەمپەکانی سلێمانی بۆ سەڵاحەدین گەڕانەوە
پێشت ١١١ ئاوارە لە کەمپەکانی سلێمانی بۆ سەڵاحەدین گەڕانەوە
دوو کەس به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیركران
دواتر دوو کەس به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیركران
ەیوەندیدار