بومەلەرزە باکوری ئێرانی هەژاند



شەوی ڕابردوو بومەلەرەیەک بەگوڕی ٤.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر پارێزگای ئەردەبیلی لە باکوری خۆرئاوای ئێران هەژاند.

ناوەندی زەویزانی و جیۆفیزیکی زانکۆی تاران ڕایگەیاند، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٢ و ٤٣ خولەکی شەودا ڕووویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناوەندی بومەلەرزەکە لە شاری موشکین شەهر لە قوڵایی حەوت کیلۆمەر ڕوویداوە، بەلام هیچ ئاماژەیەک لەبارەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی بومەلەرزەکە نەخراوەتەڕوو.

دوا بەدوای بومەلەرزەکە دوو بوومەلەرزەی دیکە ڕوویانداوە کە یەکەمیان بەگوری ٢.٦ پلەبووە و لە قوڵایی ١٣ کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٢٠ خولەک روویداوە و بوومەلەرزەی دووەمیش بە گوڕی ٣.٥ پلەبووە بەپیی پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر لە کاتژمێر یەک و ٣٧ خولەک ڕوویداوە.

فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان لە شارێکی عێراق قەدەغەدەکرێت
پێشت فرۆشتنی خواردنەوە کحولیەکان لە شارێکی عێراق قەدەغەدەکرێت
“نۆ پڕۆژەی کارەبا بە بەهای ٣٤٠ ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن”
دواتر “نۆ پڕۆژەی کارەبا بە بەهای ٣٤٠ ملیۆن دینار لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن”
ەیوەندیدار