دواین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئێران و توركیا ئاشكرا كرا



 

هێرشە ئاسمانی و مووشەكییەكانی توركیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتە ئۆپۆزسیۆەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئەمساڵی 2022دا فراوان بوون و بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكان بە هەماهەنگی دەكرێن، بەمهۆشەوە چەندین هاووڵاتی سڤیل لە ئەو هێرشانەدا شەهید بوون.

دەیان هاووڵاتی سڤیل بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا و ئێرانەوە شەهید بوون، دەبێت بەپێی یاسای كەسوكاری شەهیدان و جینۆساید مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

زۆرترین قووربانی هێرشەكان لە ئەمساڵ و ساڵانی ڕابردووش لە دەڤەری بادینان، برادۆست، باڵەكایەتی، بناری قەندیل، پشدەر، شارباژێڕ، كۆیە، زڕگوێز بوون، چونكە ئەو ناوچانە زۆرترین هێرشى مووشەكی و ئاسمانییان كراوەتەسەر.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان لە ساڵی ٢٠١٥ وە تا ئێستا نزیكەی ١٦٠ هاووڵاتی سڤیل بە بۆردوومانەكانی توركیا و ئێران بەتایبەت لە گوندەكانی ناوچە سنورییەكان شەهیدن بوون و زیاتر لە ٢٢٠ هاووڵاتیش برینداربوون.

ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی بۆردومانەكانەوە شەهید دەبن، بەپێی یاسای ژمارە نۆی ساڵی ٢٠٠٧ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە هەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

عادل ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەر هاووڵاتییەك بەهۆی بۆردومانەكانی توركیا و ئێران و پاشماوەی چەك و تەقەمەنییەكانی ڕژێمی پێشووەوە گیان لەدەست بدات، بە شەهید ئەژمار دەكرێت، ماف و ئیمتیازاتەكانی بۆ دابین دەكرێت.

بەپێی یاساكە، سێ جۆر شەهید هەن، شەهیدی هاووڵاتی، مووچەكەی ٢٥٠ هەزار دینارە، شەهیدی جینۆساید مووچەكەی ٤٥٠ هەزار دینارە، شەهیدی سەنگەر لایەنی كەم ٥٠٠ هەزار لەگەڵ ساڵانی خزمەتەكەی.

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەوە دەخاتەڕوو، دەبێت كەسوكاری شەهیدەكە بچنە نزیكترین بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان تا فۆڕم بۆ شەهیدەكەیان پڕبكەنەوە، لە ماف و ئیمتیازاتەكان سوودمەند ببن.

شاخەوان ڕەئوف، ئەندامی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك) ڕاگەیاند، پیشتر كۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو تۆپبارانەوە ئەنجامدراوە، بەپێی یاساكەش ئەوانەی بەهۆی بۆردومانەكانەوە گیانلەدەست دەدەن بە شەهید ئەژمار دەكرێن، هاوكات داوایان لە پەرلەمان كردووە تا كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان كردووە، ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدان بۆ دروستكردنی لیوایەكی پاسەوانی سنوور، بۆ پاراستنی سنوورەكان.

بەپێی یاسای ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠٠٧ دەبێت سندوقێكی پشتگیری و هاوكاری خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و قوربانیانی جینۆساید دروستبكرێت، بەڵام پاش ١٥ ساڵ هێشتا سندوقەكە دروستنەكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی دروستكردنی سندوقەكەوە، ئاشكرای كرد، تا ئێستا چەندینجار داوای دروستكردنی سندوقەكەیان كردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە بیانووی قەیران و نەبوونی بودجە دروستینەكردووە.

دەشڵێت “ئەو سندوقە بە لای ئێمەوە گرنگە بچێتە بواری جێبەجێكردنەدوە و نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان كردووە تا دروستبكرێت، بەڵام تا ئێستا نەكراوە”.

70 تۆن كەرەستەی دروستكردنی ترشیات لەناوبران
پێشت 70 تۆن كەرەستەی دروستكردنی ترشیات لەناوبران
یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكات
دواتر یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكات
ەیوەندیدار