سبەینێ‌ نەوت لە چەند ناوچەیەكی سلێمانی و هەولێر دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگاكە ئاشكرا دەكات، كە سبەینێ‌ لە 6 ناوچەی دەورووبەری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەورووبەری هەولێر دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ پێنج شەممە نەوتی سپی لە دەورووبەری شار دابەش دەكرێت، كە بریتین لە ناوچەكانی (عەربەت، بەرزنجە، سەیدصادق، هەڵەبجەی تازە، چوارقورنە، چەمچەماڵ)

جەختیشی كردەوە، لەناو شار دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی 9دایە و بەردەوام دەبن تاوەكو هەموو هاووڵاتیان نەوت وەردەگرن.

لای خۆشیەوە، نەبەز فەقێ عەوڵا، بەرپرسی نەوت و کانزای قەزا و ناحیەکان لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، ماوەی کەمتر لە 10 رۆژە دابەشکردنی نەوتیان لە دەورووبەری سەنتەری شاری هەولێر دەستپێکردووە، ڕۆژانە نزیکەی 40 تانکەر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی 26ی ئەم مانگە لەسەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و هەر خێزانێک 200 لیتر وەردەگرن بە بڕی 105 هەزار دینار.

 

قوباد تاڵەبانی: گەنجان لەوە تێگەیشتوون حکومەت ناتوانێت چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات
پێشت قوباد تاڵەبانی: گەنجان لەوە تێگەیشتوون حکومەت ناتوانێت چارەسەری هەموو کێشەیەک بکات
كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێكرد
دواتر كڕین و فرۆشتن بە كارتی بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێكرد
ەیوەندیدار