ئەو وەزیرە ئیسرائیلییەی داوای بەكارهێنانی “چەكی ئەتۆمی” كرد سزادرا



سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری دا بە سزادانی وەزیرێكی كابینەكەی لەسەر ئەوەی بانگەشەی بەكارهێنانی “چەکی ئەتۆمی لە غەززە” كردبوو.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 5ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023 ئه‌میحای ئیلیاهۆ، وه‌زیری كلتووری ئیسرائیل له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ رادیۆی‌ (کۆلبێرامای)ی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، “بۆردوومانكردنی‌ غه‌ززه‌ به‌ بۆمبی‌ ئه‌تۆمی‌ ئه‌گه‌رێكه‌ و یەكێكە لە بژاردەكان”.

لای خۆشیەوە، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا ئەو وەزیرەی كابینەكەی لە کۆبوونەوە فەرمییەکان سڕ بکات.

ناتەنیاهو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاندووە، “قسەکانی ئەمیحای دوورن لە ڕاستییەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری بە بەرزترین ستاندارد یاساکانی نێودەوڵەتیی جێبەجێ دەکەن بۆ ئەوەی دووربن لە ئازاردانی ئەوانەی بەشێک نین لە شەڕەکە و بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە تاوەکو سەردەکەوین.”

دوابەدوای سزادانیشی، ئەمیحای ئێلیاهو ڕوونكردنەوەی لەسەر قسەكانی داوە و لە هەژماری خۆی لە (X) ڕایگەیاند، “مەبەستم لە دەربڕینی ئەو وشەیە ئەوەیە دەبێت تیرۆریستان بەتووندی وەڵام بدرێنەوە و دەوڵەتی ئیسرائیلیش هەموو شتێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان بە سەلامەتی”.

لە بەرامبەردا، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردووە، “قسەکانی ئەو وەزیرە بێبنەمان. شتێکی باشە کە خەڵکێکی لەو جۆرە ئاسایشی ئیسرائیلیان لەژێر دەسەڵات نییە”.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 4 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 4 كەسی خێزانێك گیانیان لەدەستدا
دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاوردەکارانی ئەم بەرهەمانە
دواتر دۆلار بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاوردەکارانی ئەم بەرهەمانە
ەیوەندیدار