لە سووریا و ھەرێمی کوردستان هێرشکرایە سەر ئەمریکا



چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە سووریا و ھەرێمی کوردستان بۆردوومان کران

وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لە ماوەی دوو ھەفتەدا، ٢٨ جار گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ھێرشیانکردووەتە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سووریا.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا روبەڕووی ھێرشی درۆنی بونەتەوە،  بەپێی زانیارییەکان بنکەی سەربازی شەدادیە لە باشوری حەسەکە لە سووریا بە درۆن کراوەتە ئامانج، ھاوکات بنکەی سەربازی ھەریر لە ھەرێمی کوردستان کراوەتە ئامانج بەبێ ئەوەی ئامانجەکانی لەناو بنکەکە بپێکێت،

دەربارەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی هەولێر، ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانە رایدەگەیەنێت ھەواڵی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دوورە لەراستیەوە و کارکردن و گەشتەکانی ئاساییە.

بەر لەو بۆردوومانانە، پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاکە ئامانجی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعشە، بەڵام ئەگەر گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام بن لە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانیان، ئەوا ھێزەکانی وڵاتەکەی وەڵامیان دەدەنەوە.

سەدر داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات
پێشت سەدر داوایەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات
بلینکن جارێکیتر گەیشتەوە ئیسرائیل
دواتر بلینکن جارێکیتر گەیشتەوە ئیسرائیل
ەیوەندیدار