ڕوسیا ماددەیەکی دۆزییەوە دەتوانێت ئاوی پیسبوو لە نەوت پاک بکاتەوە

  • 126 بینین


زانایانی زانکۆی بریانسکی ڕوسیا ڕایانگەیاند، لە نوێترین داهێناندا ماددەیەکیان دۆزیووەتەوە کە دەتوانێت ئەو ئاوەی بە نەوت پیس بووە پاک بکاتەوە.

توێژەر و مامۆستای زانکۆی ئەلێکس نێستیرۆڤ دەربارەی ئەم بابەتە دەڵێت، “زانایانی زانکۆکەمان توانیویانە ماددەیەک بدۆزنەوەی کە توانای مژینی هەیە و دەتوانێت ئاوی پیسبوو  بەنەوت و ئەو ماددانەی لەنەوت دروست دەکرێن پاک بکاتەوە.”

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی بایەخی ئەم ماددەیەی زیاتر کردووە و ئەوەیە دەتوانرێت ٥٠ جار بەکاربهێنرێتەوە و بڕی هەر کیلۆگرامێک لەم ماددەیە دەتوانێت دوو تۆن لە زەیت و بەرهەمە نەوتییەکان هەڵبمژێت و ئەمەش سێجار گەورەترە لەوە ماددانەی دیکە کە لەئێستادا بۆ هەمان مەبەست بەکار دەهێنرێ.

وتیشی ئەو ماددانەی ئێستا بەکار دەهێنرێن بۆ پاککردنەوەی ئاوەکان لە نەوت و زەیت و ماددە بەرهەم هاتووەکانی دیکە لە نەوت دەتوانرێت تەنها ١٠ جار بەکار بهێنرێنەوە. وتیشی، یەک گرام لە ماددە نوێیەکە دەتوانێت ٦٠ گرام نەوت و چەوری بمژێت و ئەمەش کە ڕوسیا دۆزیویەتییەوە گەورەترین داهێنانە لەبواری پیسبوونی ئاودا کرابێ.

زمانی فیدباک
پێشت زمانی فیدباک
بەشێک لە پارەی مووچەخۆران گەیشتە هەرێم
دواتر بەشێک لە پارەی مووچەخۆران گەیشتە هەرێم
پەیوەندیدار