كۆرپەیەكی 400 كیلۆگرامی لە مردن ڕزگاركرا



لە شاری وانی باكوری كوردستان، بە هەوڵی كارمەندانی تەندروستیی هیوای ژیان بۆ كۆرپەلەیەك دەگەڕێندرێتەوە كە كێشی ٤٠٠ گرامە.

كارمەندانی تەندروستی كە لە یەكەی چاودێریی چڕی تازەلەدایكبووانی سەربە سەنتەری پزیشكیی دورسون ئۆداباشی زانكۆی یوزونجو یڵ/وان كار دەكەن، چاودێریی ئەو منداڵە ٤٠٠ گرامییە دەكەن بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ژیان بدات.

ئامین ئیلهان-ی تەمەن ٤٠ ساڵان دانیشتووی قەزای چاڵدران سەربە پارێگای وان، دوای ئەوەی ژانی منداڵبوونی زوو دەست پێ كرد، رەوانەی سەنتەری پزیشكیی دورسون ئۆداباشی زانكۆی یوزونجو یڵ/وان كرا.

كۆرپەلەكە كە لەئەنجامی هەوڵی كارمەندانی سەنتەرەكە لە تەمەنی ٢٤ هەفتەییدا و لە نۆی كانوونی یەكەمدا لەدایكبووە لە یەكەی چاودێریی چڕی تازەلەدایكبوواندا، لەژێر چارەسەریدایە.

كارمەندانی تەندروستی، لێرەدا چاودێری كۆرپەلە تازەلەدایكبووەكە دەكەن كە كێشی ٤٠٠ گرامە، ئەندامەكانی تەواو گەشەیان نەكردووە، كێشە لە كۆئەندامی هەناسەیدا هەیە و لەناو شووشەدا لەژێر چارەسەریدایە.

ئۆغوز تونجەر، سەرۆكی بەشی تەندروستیی و نەخۆشییەكانی منداڵان لە زانكۆی یوزونجو یڵ/وان، دەڵێت، “بەگشتی ئەو كۆرپەلانەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە لە یەكەكەماندا چارەسەرییان بۆ دەكرێت. ئەو كۆرپەلەی كە كێشەكەی ٤٠٠ گرامە دوای لەدایكبوونی خستمانە ژێر چارەسەرییەوە. چانسی مانەوەی زۆرە. پشتیوان بەخوا زوو گەشە دەكات و بە تەندروستییەكی باشەوە دەبرێتەوە ماڵەوە”.

سەرۆكی بەشی تەندروستی و نەخۆشییەكانی منداڵان لە زانكۆی یوزونجو یڵ/وان، پ. د. ئۆغوز تونجەر هەروەها روونی كردەوە كە ئەو كۆرپانەی كە بە كێشی ٤٠٠-٥٠٠ گرام لەدایك دەبن، دوای نزیكەی چوار مانگ لەوەگرتنی چارەسەری لە یەكەكەیان دەبرێنە دەرەوە و گوتی: “ساڵانە پێشوازی لە نزیكەی هەزار و ٢٠٠ كۆرپەلە دەكەین لە یەكەكەماندا. لەسەدا ٢٥ی ئەمانە ئەو كۆرپەلانەن كە زووتر لە كاتی ئاسایی خۆیان (نۆ مانگ) لەدایك دەبن. زۆرینەیان لە خوار هەزار گرامەوەن. هەندێكیان كێشەیان هەیە، تووشی خوێنبەربوونی مێشك، تێكچوونی چاو و نەخۆشی درێژخایەنی سییەكان دەبن، لەم حاڵەتانەدا كۆرپەلەكان ماوەیەكی زیاتر لە یەكەكەماندا دەهێڵدرێنەوە و ماوەی چارەسەرییان درێژ دەكرێتەوە. رێژەی مانەوەی ئەو كۆرپەلانە لە ژیاندا كە پێشوەختە لەدایك دەبن زیادی كردووە. ئێمە یەكەیەكی سەركەوتووین لەم رووەوە. تیمەكەمان ئەزموونێكی باشی هەیە”.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەكانی دیكەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و كلیك لەسەر ئەم بەستەرە بكەن
بابەتە پەیوەندیدارەكان

لیواكانی پاسەوانی سنوور، هەرێم دەخنكێنن
پێشت لیواكانی پاسەوانی سنوور، هەرێم دەخنكێنن
سلێمانی ڕێوشوێن بۆ شۆڤاژ دەگرێتەبەر
دواتر سلێمانی ڕێوشوێن بۆ شۆڤاژ دەگرێتەبەر
ەیوەندیدار