فۆڕمی پێدانی دۆلار بە 132 هەزار ڕاگەیەنرا



بانكی ڕافیدەین لینكی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، بانكی ڕافیدەین فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیاند، كە لەڕێگەی ئەو فۆڕمە ئەلیكترۆنییەوە دەتوانن تاوەكو بڕی 3 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بە 132 هەزار دینار وەربگرن.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بانكەكەمان دەستی كردووە بە وەرگرتنی داواكاری گەشتیاران لە ڕێگەی فۆڕمی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی فەرمی”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داوا لەو كەسانە دەكەین، كە دەیانەوێت ناوی خۆیان تۆمار بكەن، داتای دروست بدەن و زۆر بە وردی فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، دڵنیابن لەوەی زانیارییەكان ڕاستن و هیچ بوارێك پشتگوێ نەخەن، كە لە فۆڕمەكە داواكراوە پڕ بكرێتەوە.

گەشتیاران لە رێگەی ئەم لینكەوە دەتوانن فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە

کارمەندێکی ئاسایس بە کوژراوی دۆزرایەوە
پێشت کارمەندێکی ئاسایس بە کوژراوی دۆزرایەوە
ئیلۆن ماسک هاوکاری غەززە دەکات
دواتر ئیلۆن ماسک هاوکاری غەززە دەکات
ەیوەندیدار