ئەمریکا: هیچ هێڵێکی سور بۆ ئیسرائیل داناننێین



كۆشكى سپى په‌یامێكى مه‌ترسیداری سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل‌ و غه‌ززه‌ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “هیچ هێڵێکی سور لە جەنگی غەززە بۆ ئیسرائیل داناننێین”.

جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ لێدوانێک لەسەر ئۆپەراسیۆنی زەمینی فراوانی ئیسرائیل لەغەززە ناده‌ن، بەڵام دووپاتیکردەوە، “واشنتۆن پشتگیریی لە مافی ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لەخۆی”.

جۆن کێربی، ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمریکا هەوڵی سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر ئیسرائیلدا نادات، لەکاتێکدا ئیسرائیلییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر غەززە فراواندەکەن”.

وتیشی، “ئەمریکا بەردەوامە لەگفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بەئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی ‌و پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە، هاوکات هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان‌ “.

جۆن کێربی، ئەوەشی خستەڕوو، ” ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە قوربانیانی مەدەنی ‌و زیانە لاوەکییەکان ‌و ئەو ڕێبازەی کە ڕەنگە هەڵیبژێرن، به‌ڵام هێڵى سور بۆ ئیسرائیل له ‌باره‌ى جه‌نگى غه‌ززه‌وه‌ دانانێین”.

بایدن: وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە
پێشت بایدن: وەڵامی هێرشی سەر هێزەکانمان دەدەینەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە بڕیارێکی دەرکرد
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە بڕیارێکی دەرکرد
ەیوەندیدار