مامۆستایانی ناڕازی: بایکۆت بەردەوامە و یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین



ئەنجومەنی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاند، “درێژە بە بایکۆت دەدەین و ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان دەکەین.”

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئەنجومەنی گشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەکرد، “تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان لە بایکۆت بەردەوام دەبین و ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم هاوشێوەی خۆپیشاندانەکەی ٢٢ی مانگ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

مامۆستایان و فەرمانبەران دەقی داواکارییەکانیان بۆ شکاندنی بایکۆت ئاشکرا کرد و دەڵێن، “بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک لەگەڵ دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوت کراوەکان دەتوانین بایکۆت بشکێنین.”

هاوکات ئەنجومەنەکە و جەخت لەوەدەکاتەوە، “هیچ دەنگۆ و فشار و چەواشەکارییەک بایکۆتمان پێ ناشکێنێت و بایکۆت بەردەوام دەبێت.”

سبەینێ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ نەوت لە سەنتەری سلێمانی دابەشدەکرێت
وێنە: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
دواتر وێنە: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس بوونە قوربانی
ەیوەندیدار