مامۆستایانی ناڕازی: هەڕەشە نامانترسێنێت و بە هیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین





مامۆستایانی ناڕازی لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێت:”بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە ساردمان ناکاتەوە و هەڕەشە راستەوخۆو ناراستەوخۆکان نامانترسێنێت. بۆیە بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین”.

مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن:”داواکارین مامۆستایان و فەرمانبەران بوێرانە بەردەوام بن لەبایکۆت و گوێ نەدەنە هیچ هەڕەشەیەک و وەڵامی ڤۆیس ونامەی گروپ چاتەکانی فەرمانگە و قوتابخانەکان نەدەنەوە و بەردەوام بن لە بایکۆت”.

پێتان ڕادەگەیەنین کە سور وپێداگرین لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

• بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە ساردمان ناکاتەوە و هەڕەشە راستەوخۆو ناراستەوخۆکان نامانترسێنێت. بۆیە بەهیچ شێوەیەک بایکۆت ناشکێنین.

• وەک سەرەتای ناڕەزایەتییەکان، داواکارین خاوەن پۆست و بەڕێوەبەرەکان کورسیەکانیان بکەنە قوربانیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەندنەوەی مافی هەموواندا.

• داواکارین مامۆستایان و فەرمانبەران بوێرانە بەردەوام بن لەبایکۆت و گوێ نەدەنە هیچ هەڕەشەیەک و وەڵامی ڤۆیس ونامەی گروپ چاتەکانی فەرمانگە و قوتابخانەکان نەدەنەوە و بەردەوام بن لە بایکۆت.

• لەئێستادا پلانی ئەنجامدانی خۆپیشاندانمان نیە جگە لە پاڵپشتی گردبوونەوەی وانەبێژان.

• دڵنیایی دەدەین کە لەهیچ لایەنێک قبوڵ ناکەین، بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی ساختە و کەسانی گومانلێکراو، سواری شەپۆلی ناڕەزایی مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیی ببن.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەخرێتەکار
پێشت کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەخرێتەکار
مونا قەهوەچی:پێكهاته‌ی توركمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه‌
دواتر مونا قەهوەچی:پێكهاته‌ی توركمان قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی پاراستووه‌
ەیوەندیدار