ژمارەیە نۆرینگە و سەنتەری پزیشكی داخران



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت ، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی تیمەكانی بەشی پشكنین و بەدواداچون ژمارەیە نۆرینگە و سەنتەری پزیشكی داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیكاكانی پزیشكی و نوێنەری دەزگای ئەمنی سەردانی شاری قەڵادزێیان كرد، بەمەبەستی پشكنین و بەدواداچوون بۆ كەرتی تەندروستی ناحكومی و نۆرینگەی تەندروستی و كلینكی پزیشكی و دەرمانخانە و تاقیگە و كلینكی پزیشكی ددان و سەنتەرە تەندروستیەكان لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە شوێنانە بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی تەندروستی و ڕێنماییەكانەوە داخران .

1 سەنتەری پزیشكی سۆزی خیرخوازی ڕاپەڕین داخرا .
2 دەرمانخانەی شاهۆ داخرا .
3 لەیزەری تەلاری پزیشكی پشدەر داخرا كە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پزیشكەكەیان بە ناوی ( ژین ) نەقڵ بووە بۆ سلیمانی بەڵام لەژێر ناو و ناونیشانی ئەودا كاریان كردوە بەبێ پزیشك .
4 تاقیگەی كارا و تاقیگەی پشدەر داخران بۆماوەیەكی كاتی .
5 پزیشكی ددان ( د . حسین رحیم وەتمان ) و ( د . ئاوات عمر لگیف ) ئاگاداركرانەوە .
6 چاویلكەسازی شار ئاگاداركرایەوە .
7 عیادەی پزیشكی شنە ، دەرمانخانەی قەندیل ، نۆرینگەی پزیشكی میدیا ئاگاداركرانەوە بەهۆی نەگونجاوی شوێن و هەندێ كەم و كوڕی تر .
8 نۆرینگەی تەندروستی ( شەپۆل ) ، نۆرینگەی تەندروستی ( ڕۆژ ) ، نۆرینگەی ( چاوان ) ، ( اشعەی قەندیل ) ، دەرمانخانەی ( پەنا ) ئاگاداركرانەوە .
9 تاقیگەی ( دڵنیا ) ، ( اشعەی دیجیتاڵی زانست ) ، كلینكی پزیشكی ددان ( د . محمد حمە عبدالله ) ، ( اشعەی مازن ) دەستخۆشیان لێكرا .

 

ئایا هەواڵی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕاستە؟
پێشت ئایا هەواڵی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕاستە؟
خۆتان بۆ سەرماو كڕێوە ئامادە بكەن
دواتر خۆتان بۆ سەرماو كڕێوە ئامادە بكەن
ەیوەندیدار