وەزارەتی کارەبا: لەمساڵدا رۆژانە ١٦ کاتژمێر و ٣٠ خولەک کارەبامان داوەتە هاووڵاتییان



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رۆژانە ١٦ کاتژمێر و ٣٠ خولەک زیاتر کارەبایان داوەتە هاووڵاتییان.

وەزارەتەکە لە راپۆرتێکدا چەندین ژمارەی لەبارەی پڕۆژەکانی وەزارەت، بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشکردنی کارەبا، سەرپێچیی سەر تۆڕەکانی کارەبا لەو کابینەیەدا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە کابینەی نۆیەمدا لە ٥١ هەزار سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبا کراون، سەرپێچیکارەکانیش بە زیاتر لە ١١ ملیار دینار سزا دراون.

وەزارەتەکە دەشڵێت:” بەهۆی پێوەری زیرەکەوە رێژەی سووتانی بگۆڕەکانی کارەبا لە ٪٣وە بۆ ٪١.٥ کەمبووەتەوە و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆی ٥٧٤٤١ بگۆڕ، ٨٣٧ بگۆڕ سووتاون.”

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ژمارەی ئەو هاوبەشانەی لە کابینەی نۆیەمدا سەرپێچییان کردووە، گەیشتووەتە ٥١ هەزار و ٣٤ هاوبەش، کە سەرجەمیان بە بڕی ١١ ملیار و ٢٩١ ملیۆن و ٨٧٧هەزار دینار سزا دراون.”

دیوەکەی تری قەرەچووغ
پێشت دیوەکەی تری قەرەچووغ
وەزیری دارایی و ئابوری لە بارەی مووچە و بودجەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکات
دواتر وەزیری دارایی و ئابوری لە بارەی مووچە و بودجەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکات
ەیوەندیدار