ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 600 هەزار داواکاریان وەک كارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسەند کردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمسیۆن تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، كە ناكەونە ناو هەرێمەوە بۆ ساڵی 2023 ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی داواکاران نزیکەی یەک ملیۆنە، بەڵام دەستەی کۆمیسیاران بەپێی ئەو مەرج و بنەمایانەی، کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دایناوە، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار داواکاری پەسەندکردووە.”

وتەبێژی كۆمسیۆن وتیشی، “کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی دەنگدان هەیە بۆ بەشداریکردن لە ڕۆژی هەڵبژاردن، کە بڕیارە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت”.

لە شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوە ڕوویدا
پێشت لە شارێكی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوە ڕوویدا
بانکی ناوەندی پێنج ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر
دواتر بانکی ناوەندی پێنج ڕێکاری نوێ دەگرێتەبەر
ەیوەندیدار