حكومەتی هەرێم كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند



یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، هۆكاری دواكەوتن و دابەشنەكردنی مووچە لە ماوەی ڕابردوودا بەغدا بووە و ئێستا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەرێم و عێراق هەیە بۆ پرسی مووچە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە بڕی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ مووچە دەگاتە هەرێمی كوردستان و ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە دواسەردانیدا بۆ بەغدا تەنها لەبەر خاتری مووچە چووە و هەرچی نەرمیەك نواندبێتی لەبەر خاتری مووچەخۆران بووە و هەموو هەوڵێكی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوە بووە بابەتی مووچە تێكەڵی پرسی سیاسی نەكرێت.

وتیشی، “لەماوەی ڕابردوودا چەند مووچەیەك دواكەوتووە و بە هەوڵی سەرۆك وەزیران ئەو مووچانە نافەوتێن و ڕێكدەكرێنەوە”.

وەزارەتى دارایى خشتەى داهات و خەرجى شەش مانگى یەکەمى٢٠٢٣بڵاو کردەوە
پێشت وەزارەتى دارایى خشتەى داهات و خەرجى شەش مانگى یەکەمى٢٠٢٣بڵاو کردەوە
گۆڕان هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
دواتر گۆڕان هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار