سەبەتەیەكی تری خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت


وەزیری بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 10ی مانگەوە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی یانزەیەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە، “ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق، دەستپێكردن و ئامادەكردنی ژەمی 11ی كەرەستەكانی سەبەتەی خۆراكی بۆ ساڵی 2022 ڕاگەیاند، كە لە 10 ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە خۆراك، ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە، بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ سەبەتەی خۆراك لە كۆگاكانیدا دابین كراون، ئەو خۆراكانە بەسەر سەرجەم هاووڵاتییان دابەش دەكرێن”.

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت: “بەپێی ئامادەكارییەكان، دابەشكردنی خۆراك لە هەژارترین ناوچەكانەوە دەست پێ دەكات و دواتر دەگاتە سەرجەم ناوچەكان، هەروەها داوا لە بریكارەكانی خۆراك كراوە پێداچوونەوە بە ناوەندەكان لە بەغدا و پارێزگاكان بكەن، بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان بەپێی خشتەكان”.

 

ئاسایشی دهۆك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت ئاسایشی دهۆك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ئاوارەكانی كەمپی عەربەت دەگەڕێنەوە ناوچاكانیان
دواتر ئاوارەكانی كەمپی عەربەت دەگەڕێنەوە ناوچاكانیان
پەیوەندیدار