پاڵەوانێتی ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجامدرا



لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجامدرا، یەکەمەکانی سلێمانی خەڵاتی تایبەتیان وەرگرت.

بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بۆ پڕۆژەی ئەوین سیتی دوو ڕاکردنی ماوە درێژ ئەنجامدرا.

لە پاڵەوانێتیەکەدا ٢٣٥ یاریزان بەشداربوون، ١٦٠ کوڕ بوون و ٧٥ کچ، ڕاکردنەکە بۆ ماوەی شەش کیلۆمەتربووە، ١٠ کەس وەک یەکەم دیاریکران، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا کرابوو.

ئەحمەد بەهادین، سەرپەرشتیاری هونەری پاڵەوانێتییەکە ڕایگەیاند، هەوڵدراوە بە هیچ جۆرێک سەرپێچی نەکرێت و سەرجەم ئەوان دەبنە پاڵەوان بە مافی خۆیان بێت.

بوشرا ڕەئوف، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە، توانیوویەتی پلەی یەکەمی کچان بەدەستبهێنێت، دڵخۆشە کە کوردانی پارچەکانی کوردستان بە یەکەوە وەرزش دەکەن.

شاجوان بەهرۆز، یەکەمی ئاستی سلێمانییە و پاڵەوانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیایە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ئێستا گرنگی زیاتر بە وەرزشی کچان دەدرێت و کچانیش زیاتر خەولیایان بۆ وەرزش هەیە.

شا شکۆ، بچووکترین یاریزانی پێشبڕکێکەیە، تەمەنی نۆ ساڵە پاش ماندووبوونێکی زۆر گەیشتە خاڵی کۆتایی، دەڵێت گەیشتن بە خاڵی کۆتایی هەستێکی خۆشی پێبەخشیووە.

لە کۆتایدا خەڵاتی گەشت بەخشرایە دوو یەکەمەکەی ئاستی سلێمانی، هەروەها خەڵات بەخشرایە پێنج یەکەمی ئاستی کچان و پێنج یەکەمی ئاستی کوڕان.

مەلا بەختیار هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
پێشت مەلا بەختیار هەڵوێستی لەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیاند
ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێ‌ دەكەوێتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ 8 قوربانی لێ‌ دەكەوێتەوە
ەیوەندیدار