بومەلەرزە شارێکی ئێرانی هەژاند



ئاژانسی رۆیته‌رز لە سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێرانەوە بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٤.٩ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر باشووری ئێرانی هه‌ژاند و بەگوێرەی زانیارییەکان به‌هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س بریندار بوون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر له‌ نزیك شاری شیراز له‌ باشووری ئێران روویداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٥.٨ پلە هه‌مان شوێنی هه‌ژاندووه‌. هاوکات، ڕۆژی ١٥ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری ئه‌هوازی له‌ باشووری ئێران هه‌ژاند.

له‌ 26ـی کانونی یەکەمی ٢٠٠٣دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری بامی له‌ باشووری ئێران به‌گوڕی ٦.٦ پلە هەژاند و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٣١ هه‌زار كه‌س.

کۆشکی کریملن بەتوندی وەڵامی بایدنی دایەوە
پێشت کۆشکی کریملن بەتوندی وەڵامی بایدنی دایەوە
وڵاتێکی ئەوروپی لەبارەی لوبنانەوە هۆشداریدا
دواتر وڵاتێکی ئەوروپی لەبارەی لوبنانەوە هۆشداریدا
ەیوەندیدار