بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە عێراق پارە بۆ هەرێم بنێرێت



وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە یەک شەممەى داهاتوو بەغدا پارە ڕەوانەی هەرێم بکات، بە گەیشتنى پارەکەش دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەکەن.

هونەر جەمال، وتەبێژى وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێى ئەو زانیارییانەى کە لە سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دەستیانکەوتووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتى دارایی عێراق دەست بە ناردنى ٧٠٠ ملیار دیارەکە بۆ هەرێم بکات، بەڵام بەو پێیەی سێ بانکی عێراقی پارەکە دەنێرن، دڵنیا نین لەوەى هەموو پارەکە پێکەوە دێت یان وەکو مانگى ڕابردوو بە چەند چەردەیەک دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر کە پارەکە گەیشتە هەرێم، لەگەڵ داهاتى ناوخۆ دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەکەن، سەبارەت بە گۆڕانکاریش لە لیستى مووچە دەڵیت، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە و چاوەڕێى گەیشتنى پارەکە دەکەن”

ئەوەشی خستەڕوو، شاندى هەرێم لە بەغدا داوایان لە لایەنى عێراقى کردووە پارەى مووچە لە ململانێ سیاسییەکان جیا بکەنەوە و مانگانە لە کاتى خۆیدا ڕەوانە بکرێت، هەردوولاش لەسەر ئەوە هاوڕا بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتى عێراق بڕیارى لەسەر پێدانى سێ چەردە پارەى ٧٠٠ ملیار دینارى بە هەرێم داوە بە قەرز، لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسى سێ مووچەى کۆتایی ئەمساڵ بە نادیارى دەمێنێتەوە

وڵاتێکی ئەوروپی لەبارەی لوبنانەوە هۆشداریدا
پێشت وڵاتێکی ئەوروپی لەبارەی لوبنانەوە هۆشداریدا
کەشناسی ڕێژەی باران بارینی شەو و ڕۆژی ڕابردووی راگەیاند
دواتر کەشناسی ڕێژەی باران بارینی شەو و ڕۆژی ڕابردووی راگەیاند
ەیوەندیدار