ئەمریکا ڤیتۆی لە دژی فەڵەستین بەکارهێنا



ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە، ئەویش لەسەر داوای بەڕایل بوو بۆ بڕیاردان لە یاداست نامەیەک کە تێیدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئیدانە بکەن و بەپەلە ڕێرەوی مرۆیی بۆ غەززە بکرێتەوە،

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەمریکا ڤیتۆی خۆی لە دژی بڕیارنامەیەک کە داوای ئاگربەستی مرۆیی لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەکارهێنا.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دووجار دەنگدانەکە دواخرا لەسەر ئەو دەقەی کە بەرازیل دایڕشتبوو لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵی ئەمریکا بۆ نێوەندگیری بۆ چوونە ناوەوەی یارمەتییەکان بۆ غەززە.

ئەمڕۆ ١٢ ئەندام دەنگیان بە ڕەشنووسی دەقەکە دا و ڕووسیا و بەریتانیاش خۆیان لە دەنگدان بەدوور گرت.

سەرۆکی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەداخەوە ئەنجومەنەکە نەیتوانی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین پەسەند بکات.

دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخان کرابوو بۆ بڕیارنامەیەکی بەڕازیل سەبارەت بە پەرەسەندنی نێوان ئیسرائیل و کوتلە فەلەستینییەکان، بەڵام ئەمریکا ڤیتۆی ڕەشنووسی بەڕازیل ی کرد.

دۆلار لە کۆتا ساتدا دابەزی
پێشت دۆلار لە کۆتا ساتدا دابەزی
سەڵاحەدین بەهادین: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ درۆ دەكات
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ درۆ دەكات
ەیوەندیدار