بایدن بۆ ئیسرائیل : بەتەنها نین و پشتیوانتانین



جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەسەردانێکی کتوپڕ گەیشتە ئیسرائیل، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانی تەواوی ئیسرائیل دەکەین،

ئەمرۆ جۆبایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیان، سەرکۆنەی ئەو شەڕە خوێناوییە دەکەین کە گروپی تیرۆرستی حەمماس هەڵیگیرساندوووە و هەزاران کەسی لە ئیسرائیل کوشتووە،

بایدن ڕاشیگەیاند،  کار بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان دەکەم و لە ئێستادا کاری لە پێشینەم ڕزگارکردنی ئەو بارمتانەیە کە لەدەستی ئەو تیرۆرستانەدایە،

جۆ بایدن ڕاشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە  1400 کەسی بێتاوانی ئیسرائیل لەلایەن حەمماسەوە کوژراون و هەزارانی تریش بریندارن،

لەبەشێکی تری وتەکانیدا بایدن رایگەیاند، “ئیسرائیل بۆیە دروست بووە بۆئەوەی وڵاتێکی ئارام و سەربەخۆبیت بۆ جولەکەکان ، دەشبێت هەروا بمێنێتەوە و کار بۆ ئەوەش دەکەین”.

ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو ئیسرائیل موشەکیکی ئاراستەی نەخۆشخانەیەک لە غەززە کرد و زیاتر لە ٥٠٠ کەس بوونە قوربانی ، بەڵام بایدن لە وتەکانیدا هیچ ئاماژەیەکی بەو ڕووداوە نەدا و تەنانەت باسی قوربانیانی فەڵەستینیشی نەکرد.

سەڵاحەدین بەهادین: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ درۆ دەكات
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ درۆ دەكات
زانیاری لەسەر داهات و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
دواتر زانیاری لەسەر داهات و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت
ەیوەندیدار