ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل،،، هێرشی تر بەڕێوەیە



دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لە زاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئیسڕائیل ڕووبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی هێرشی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە لەلایەن بەرهەڵستکارانییەوە ئەگەر ” کارە دڕندانەکانی ” لە غەززە ڕانەگرێت.

عەلی فەداڤی دەڵێت ” هێرش چاوەڕوان نەکراوەکانی بەرەی بەرهەڵستکار دژی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت هەتاوەکو ئەم گرێی شێرپەنجەییە لە نەخشەی جیهاندا بنەبڕ نەکرێت.”

وتیشی ” شەپۆلێکی دیکەی هێرشی چاوەڕواننەکراو لە ڕێگادایە، ئەگەر ئیسڕائیل کۆتایی بە کارە دڕندانەکانی لە غەززە نەهێنێت.”

پێشتریش تاران هۆشداری دابووە ئیسڕائیل لەسەر پەرەسەندنی ململانێکان، و وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی ” ئەگەر دوژمنکاریی زایۆنییەکان نەوەستن، پەنجەی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە لەسەر پەلەپیتکەکەیە.”

هۆشدارییەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل لە تۆڵەی هێرشە چاوەڕواننەکراوەکەی 7ی مانگی چەکدارانی حەماس دژ بە ئیسرائیل کە سەدان کەسی تێدا کوژرا، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.

ماوەی ١١ ڕۆژە شەڕ لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەمماس و حزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و تا ئێستا هەزاران کەس بونەتە قوربانی.

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت
پێشت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکرێت
جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە، ناوت نەبێت بێبەش دەبیت
دواتر جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە، ناوت نەبێت بێبەش دەبیت
ەیوەندیدار