لەبارەی شکاندنی بایکۆتەوە مامۆستایانی ناڕازی پەیامێک بڵاودەکەنەوە



مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی جارێکی دیکە هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێن:”درێژه بە بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان دەدەین تا چارەسەربوونی ڕیشەیی پرسی مووچە، وە دڵنیابن هیچ هێزێک ناتوانێ هەزاران مامۆستا سزا بدات و ئاماژەبەوەشدەکەن کە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری لە هەموو شار و شارۆچکەکان ئەنجامدەدەین”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەک ئاگادارن بەهۆی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکانی ئێوەوە پرسی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و لە چارەسەری ڕیشەیی و نزیکبووتەوە، بۆیە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم دەستی کردووە بە فشار و چەواشەکاری بۆ کۆتایی هێنان بەم خەباتە مەدەنییە.

دەشڵێن:”ئێمە وەک مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایدەگەیەنین کە هۆکاری سەرجەم کیشەو گرفتەکان دەسەڵاتی شکستخواردوی هەرێمە، چەندین ساڵە داهێنانی سەر سوڕهێنەر ئەنجام ئەدات لەپاشەکەوت و لێبڕین و ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەو دواخستنی مەبەستداری مووچە”.

مامۆستایان جەخت لە بەردەوامی بایکۆت دەکەنەوە و دەڵێن:”ئێمەی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ بەردەوامین لە بایکۆتکردنی ناوەندەکانی خوێندن هەتا چارەسەری ریشەی و یەکلاکەرەوە بۆ کیشەکانی مووچەو پلە بەرزکردنەوە و پێمانوایە تاکە چارەسەر دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە”،

دەشڵێن:”بە تێڕوانینی ئێمە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی گرنگترە لەپۆلی ١٢ ئامادەیی ناکرێت هەموو جارێک ئامادەییەکان ڕەنجی هەموان بەفیڕۆبدەن وە بەرپرسیاریەتی شکانی بایکۆت و چارەسەر نەکردنی کێشەکان دەخەینە ئەستۆی بایکۆت شکێنەکان لەهەر پلەو پۆستیکدا بن و لە چەند ڕۆژی ئایندەدا خۆپیشاندانی فراوان و سەرتاسەری لە هەموو شار و شارۆچکەکان ئەنجامدەدەین”.

کۆشکی سپی گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سودانی ئاشکرا کرد
پێشت کۆشکی سپی گفتوگۆکانی نێوان بایدن و سودانی ئاشکرا کرد
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
دواتر سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم هاووڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار