كەشێكی زستانە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێبینی هاتنی كەشێكی زستانە و باراناوی بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، کاریگەری ئەو بارانەی ناوچەکانی باکوری ھەرێمی گرتەوە لە کاتەکانی داھاتوودا کۆتایی پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە بۆ سبەی سێ شەممە 17-10-2023 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لەئەنجامی مانەوەی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە نزمتر ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممەوە 18/10/2023 کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دیکە لەباکوورەوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای دھۆک ئەبێت، کە بۆ ڕۆژی پێنج شەممە 19-10 کاریگەرییەکانی زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینی کەشێکی زستانەیی و بارانێکی مامناوەند و باش ئەکرێت لەسنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.

وتیشی، “لەئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاری بەھەمان شێوەی ماوەکانی ڕابردوو کاریگەری ئەم بارانە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان لاواز ئەبێت و ئەگەری بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا ئەبێت”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “تا کاتەکانی بەیانی ڕۆژی ھەینی 20/10/2023 کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە و دواتر کۆتایی پێدێت”.

وەزارەتی تەندروستی نرخی بۆ گواستنەوەی نەخۆش دیاریكرد
پێشت وەزارەتی تەندروستی نرخی بۆ گواستنەوەی نەخۆش دیاریكرد
جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
دواتر جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار