ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانییەكەیان تاوەكو 30ی 8ی 2023-یە، ئێستا كارتەكان گەڕاونەتەوە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو بەرواری (10 / 8 / 2023) مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە و بەرواری وەرگرتنەوەی كارتەكانیان لەسەر پسووڵەكە تا (30 /8 /2023)یە، ئێستا كارتەکانیان گەڕاوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەک شەممە تاوەكو پێنج شەممە له‌ كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (5)ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێویستە كەسەكە ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی و پێناسی‌ باری شارستانی پێبێت لەگەڵ وه‌صڵی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە، كە ناوی ئەو کەسەی تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە.

پەرلەمانی عێراق 7 بڕیار و ڕاسپاردەی دەربارەی فەلەستین دەركرد
پێشت پەرلەمانی عێراق 7 بڕیار و ڕاسپاردەی دەربارەی فەلەستین دەركرد
“پێشمەرگە چاوەڕێی پێدانی مووچە لە بەغداوە دەكات”
دواتر “پێشمەرگە چاوەڕێی پێدانی مووچە لە بەغداوە دەكات”
ەیوەندیدار