“هیچ گەرەنتییەک نابێت گەر ئیسرائیل هێرش بکات “



ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دا کە “هیچ کەسێک ناتوانێت گەرەنتی” کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بکات ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر غەززە، ئەمەش پێش هێرشی زەمینی هێزەکانی ئیسرائیل.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە زاری وەزیری دەرەوە حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیانەوە بڵاوی کردووەتەوە ” ئەگەر هێرشەکانی زایۆنستی (ئیسرائیل) بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بێ بەرگری و خەڵکی غەززە بەردەوامبێت، هیچ کەس ناتوانێت کۆنترۆڵکردنی دۆخەکەو فراواننەبوونی ململانێکە مسۆگەربکات.”

عەبدوڵڵاهیان ئەم قسانەی لە دیدارەکەیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی ئەمیری قەتەر وتووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە دوو هەزار و 383 کەس و 10 هەزار و 814 کەسیش بریندار بوون.

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
پێشت بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
چۆپی فەتاح بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
دواتر چۆپی فەتاح بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار