داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی گەیشتە نزیكەی 24 ملیار دینار



داهاتی هەفتەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارە سەربەخۆكەی گەرمیان و ڕاپەڕین گەیشتە نزیكەی 24 ملیار دینار لەكاتێكدا دەوامی فەرمانبەران بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە كەم بۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی (شەفافیەت) كە لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەنراوەكە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی 7-10-2023 تا 13-10-2023، بڕی 23 ملیار و 991 ملیۆن و 889 هەزار و 209 دینار بووە، بەجۆرێك زیاتر لە 19 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، داهات بڕی 23 ملیار و 991 ملیۆن و 889 هەزار و 209 دینار بووە، بەجۆرێك كە 19 ملیار و 770 ملیۆن و 18 هەزار و 217 دیناری واتە 82% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 222 ملیۆن و 923 هەزار و 69 دینار، واتە 9% بەشێوەی چەكە و مقاصە 1 ملیار و 998 ملیۆن و 947 هەزار و 300 دینارە.

سایتی شەفافیەت لە 15-12-2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە ڕاگەیەنراوە و داهاتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانەی نانەوتی بڵاودەكاتەوە.

 

نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
پێشت نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
کچی بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل كوژرا
دواتر کچی بەرپرسێكی باڵای ئیسڕائیل كوژرا
ەیوەندیدار