شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە زستانێکی سەخت دەدات



شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی هاتنی زستانێکی سەخت و باراناوی دەکات بۆ ناوچەکانی هەرێم و ڕایگەیاند،” وەرزی دابارینی داهاتوو ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ سەخت و پڕ دابارین دەبێت، بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان نمونەیی دەبێت”.

 

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ” وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا دەریای سوور لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە چالاکی دەستپێدەکات، لە ئێستادا ئەم ئاماژەیە بەتەواوی دەرکەوتووە، ئەو سیستەمە ناڕێکەی دابارین کە تا ئێستا هەبووە کۆتایی پێدێت بەشێوەی لە ناوچەکانی باکوور باشتر و ناوچەکانی باشوور”.

 

 ئاماژەی بەوەکرد، ” وەرزی دابارینی داهاتوو ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ سەخت و پڕ دابارین دەبێت و نمونەیی دەبێت بۆ هەموو ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان بە شێوەیەک هەر لە زاخۆوە تا خانەقین سەخت و دژوار دەبێت، باران، تەرزە، بەفر، لافاو و هەور و سەرمای زۆر دەیگرێتەوە، ساڵانی ئێل نینۆ ناڕێکی بەردەوامی نیە و هەمیشە لەساڵانی لانینا باشتر بووە”.

 

ئەو شارەزایی کەشناسیە باسی لەوەشکرد، ” ساڵانی ڕابردوو ئێل نینۆ فاکتەری سەرەکی بوو لە ڕەخساندنی ساڵانی سەخت و پڕ داباراناوی، نزیکترین ساڵانی ئەم دوایانەش وەرزی دابارینی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ بوو، وەرزی دابارینی داهاتوو ئێل نینۆی زۆر بەهێزمان دەبێت ئێل نینۆ بەرپرسی سەرەکی دەبێت لە ڕەخساندنی ساڵێکی سەخت بۆ وەرزی دابارینی داهاتووی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤”.

دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران
پێشت دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران
سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
دواتر سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
ەیوەندیدار