یاسین مەحمود ڕەشید، دەنگۆیەکی میدیاکان ڕەتدەکاتەوە



یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە، دەنگۆی دەستبەسەرکردنی ڕەتدەکاتەوە.

یاسین مەحمود ڕەشید، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “جارێکی دیکە میدیای سێبەر و هەندێک پەیج هەواڵی ناراست لە دژمان بڵاو دەکەنەوە، هەواڵی دەستبەسەرکردنمان دوورە لە راستییەوە و لەکاری خۆمان بەردەوامین و لەناو ماڵ و منداڵمان ژیانی ئاسایی خۆمان بەڕێدەکەین، سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی لە دژمان دروست دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نییە”.
لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەشکرد، “چۆن هەر زوو هەواڵەکانی پێشووتریشیان بوونە بڵقی سەر ئاو ئەم هەواڵەشیان هیچی لێ سەوز نابێت”.
ڕوونکردنەوەی سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە کاتێکدایە، هەندێک لە میدیاکان دنەگۆی دەستگیکردنی یاسین مەحمود ڕەشید یان بڵاوکردەوە.
سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
پێشت سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
پارکی ئازادی و هەواری شار نۆژەن دەکرێنەوە
دواتر پارکی ئازادی و هەواری شار نۆژەن دەکرێنەوە
ەیوەندیدار