بایدن زۆرینەی جەماوەرەكەی لەدەستداوە


 

بەپێی راپرسییەك سەدا ٧٠ی ئەمریكییەكان نایانەوێت بایدن ببێتەوە بە سەرۆك.

سەدا ٧٠ی بەشداربووانی راپرسییەك كە لە سەرانسەری ئەمریكادا ئەنجامدراوە، ناخوازن سەرۆكی وڵاتەكەیان، جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم كاندید ببێتەوە.

تەلەڤیزیۆنی “CNCBC” و كۆمپانیای توێژینەوەی ئابووریی ئۆڵ-ئەمریكا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا راپرسییەكیان سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی ٢٠٢٤ ئەنجام دا.

بەپێی راپرسییەكە، سەدا ٧٠ی گەلی ئەمریكا نایانەوێت جۆ بایدن لە ٢٠٢٤دا، دووبارە كاندید ببێتەوە.

لە كاتێكدا سەدا ٥٧ی دەنگدەرانی پارتی دیموكرات بەپێویستی دەزانن جۆ بایدن بۆ جاری دووەم كاندید نەكرێتەوە، ئەو رێژەیە لەناو پارتی كۆماریدا، ٨٦ و لەنێو ئەوانەشدا كە خۆیان بە دەنگدەری سەربەخۆ لەقەڵەم دەدەن ٦٦ بوو.

هەروەها لە كاتێكدا رێژەی ئەوانەی پێیان وایە جۆ بایدن باش ئەركی سەرۆكایەتی بەجێگەیاندووە لە تشرینی یەكەمدا، سەدا ٤٦ بوو و لە تشرینی دووەمدا، دابەزیوە بۆ سەدا ٤١، هەروەها رێژەی ئەوانەشی سیاسەتەكانی جۆ بایدن پەسەند ناكەن لەسەدا ٥٠ەوە بەرزبووەتەوە بۆ سەدا ٥٤.

لە راپرسییەكەدا رێژەی ئەوانەی سیاسەتە ئابوورییەكانی جۆ بایدن بە پەسەند دەزانن لەسەدا ٣٨دا ماوەتەوە، تەنیا سەدا ١٤ی بەشداربووان پێیان وایە ئابووریی زۆر باشە.

لە راپرسییەكەدا بەشێكی زۆری بەشداربووان هۆكاری تەمەن و تەندروستیی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی كە ناخوازن جۆ بایدن كاندید بكرێتەوە، سەدا ٦١یشیان لەگەڵ ئەوەدا نین سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ كە مانگی رابردوو كاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەكەی ٢٠٢٤ راگەیاند، ببێتەوە بە سەرۆك.

هەر لەو راپرسییەدا، سەدا ٦١ بەشداربووان كە پێكهاتوون لەسەدا ٣٧ی كۆمارییەكان، سەدا ٦١ی دیموكراتەكان و سەدا ٨٨ی سەربەخۆكان، نایانەوێت دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی گەڕی دووەمی سەرۆكایەتی كاندید بكرێتەوە.

دوازانیاری لەبارەی ئاگرەكەی كامپی بەحركەوە
پێشت دوازانیاری لەبارەی ئاگرەكەی كامپی بەحركەوە
كۆمەڵە هۆشداری دەدات
دواتر كۆمەڵە هۆشداری دەدات
پەیوەندیدار