هەشتەم بەشەخۆراک ئەم پێکهاتانەی تێدایە



بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم راگەیاند، هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق بەشەخۆراک وەك یەک دابەش دەکرێت و تا ئێستا لە هەموو عێراق هەشت بەشەخۆراک دابەش کراوە لەگەڵ حەوت بەشە ئارد،

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، هاوشێوەی پارێزگاکانی تر لە هەرێم بەشە خۆتاکی مانگانە دابەشدەکرێت و تاوەکو کۆتایی ساڵ چەند بەشەخۆراک و بەشەئاردێکی دیکە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەشتەم بەشەخۆراک بریتییە لە برنج و زەیت و شەکر و نۆک لەگەڵ نیسک و دۆشاو و لە ئێستادا دەست بە دابەشکردنی کراوە.

نەوزاد کامیل وتیشی، رێگەی گونجاویان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی ئەو بەشەخۆراکانە بۆ ئەوەی دوور بێت لە خراپ بوون، وتیشی: “بریکارەکانمان ئاگادار کردوەتەوە لەکاتی هەبونی هەر خۆراکێکی خراپ دابەشی نەکەن و بیگەڕێننەوە بۆ کۆگاکان بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕین.”

هەفتەی رابردوو، موسەنا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیارێک بۆ زیادکردنى بابەتى نوێ بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان لە مانگی داهاتوودا دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە “پەنیر، چا، شیر و ئاردى سفر”.

نرخی دۆلار لە داخستنی بازاردا بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار لە داخستنی بازاردا بەرزبووەوە
هاتووچۆی سلێمانی بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی بارهەڵگرەکان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار