ئەمریکا باڵوێزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات



وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای چۆڵکردنی باڵوێزخانەکەی کرد لە لوبنان، هەروەها داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد لەو وڵاتە بەزوترین کات بگەڕێنەوە یان ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن،

ئەو داوایەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە شەڕو پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی و سوپای ئیسرائیل گەورەتر بووە و چاوەڕوان دەکرێت زیانەکان زیاتر ببن، و بەفەرمیش وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ کوژرانی 22 ئەمریکیی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە.

ئەم گرژیانە دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردودا چەکدارانی بزوتنەوەی حەمماسی فەڵەستینی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسایان ڕاگەیاند، و هەزاران موشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لەوەڵامدا ئیسرائیل تۆبباران و موشەکبارانی بەشێک لە پێگە و سەربازگەکانی حەمماسی لەنێو کەرتی غەززە کرد، تا ئێستاش هەزاران کەس لە هەردوولا کوژرا و بریندار بوون.

مووچەی سێ مانگی داهاتوو چی لێ دێت؟
پێشت مووچەی سێ مانگی داهاتوو چی لێ دێت؟
هەوڵی گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایكۆتەوە دەركران دەدرێت
دواتر هەوڵی گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی بەهۆی بایكۆتەوە دەركران دەدرێت
ەیوەندیدار