“بەمەبەست هەندێک شت بەرامبەر سلێمانی کراوە”



قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە میانی بەشداریکردنیدا لە دیداری میری ڕایگەیاند، ناحەقییەک لە لایەن میدیا و لایەنە سیاسییەکانەوە بەرامبەر سیلێمانی و ئێمە کراوە و حەق نەبوو وا بکرێت،

قوباد تاڵەبانی لە دریژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەو پروپاگەندانەی بەرامبەر سلیمانی کراوە جێی پرسیارە، هەندێک پێیان وایە تەنها سلێمانی دۆخی خراپەو شارەکانی تر وانین، هەندێک دەڵێن تەنها شەقامەکانی سلێمانی خراپە و شارەکانی تر وانین، بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی وەک پێویست ڕوو بەرووی ئەو پڕو پاگەندانە ببینەوە کە بەرامبەر سلێمانی کراوە

قوباد تاڵەبانی وتیشی، ئێمە لە عێراق پیویستمان بە میکانیزمێکی پتەوی وا هەیە کە ئەگەر زۆرینە دەسەڵاتیان هەبوو، وە دەرکەوت هەڵەی کرد لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت یان دەستور و دامەزراوەکان دەبێت دەسەڵاتی باڵا هەبێت سەروەری بپارێزێت و لێپرسینەوە بکات، بەداخەوە کە ئێستا دەستور لە عێراق وەکو ڕۆحی خۆی جێبەجێ ناکرێت و نەشکراوە،

ڕاستە ئێمە هەندێک جار زیادە ڕۆییمان کردووە و عێراقیش زۆر جار دەستوری جێبەجێ نەکردووە،

ئێمە 6 ملیۆن زیاترین و حکومەتمان هەیە دام و دەزگامان هەیە و پارێزگارمان هەیە، دەبێت ئەم دەسەلاتانە ڕێکخراوەیی کار بکات ، ئێمە بەشی خۆمان ئاڵۆزیمان هەیە لەم وڵاتەدا و پیویستمان بە سەرئێشەی تر نییە،

دەربارەی دەستوری هەرێم قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پێم وایە لە کابینەی داهاتوودا و دوای هەڵبژاردن دەتوانین ئەو کێشانەی کە لەبارەی نوسین و دانانی دەستورەوە بۆ کوردستان بڕیار دراوە چارەسەر بکرێن، و هەرێم ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی.

دیداری میری کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، وەک سەکۆیەکی گرنگی کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و جیهانیش تەماشا دەکرێت بۆ ئاڵووگۆر کردنی بۆچون و پێشنیارەکان.

حكومەتی هەرێم بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە بڕیاریدا
پێشت حكومەتی هەرێم بۆ ناردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە بڕیاریدا
ڕاوێژكارێكی سودانی: هیچ وەزیرێكی كورد لە بەغدا باسی مووچەی نەكردووە
دواتر ڕاوێژكارێكی سودانی: هیچ وەزیرێكی كورد لە بەغدا باسی مووچەی نەكردووە
ەیوەندیدار