گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ چین دەست پێدەکات



ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەزاق محیبس سەعداوی وەزیری گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە هێڵی ئاسمانی عێراق لە نێوان بەغدا و شاری گوانگژۆی چین ڕاگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ڕایگەیاندووە، “بەهۆی زیادبوونی داواکارییەکانی گەشتکردن بۆ کۆماری چین و بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی کاردەکات بۆ بەڕێوەبردنی هێڵی کوانگژۆ – بەغدا لە نێو گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی نیشتمانیدا.”

سەعداوی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی گشتی گەشتە ڕاستەوخۆکانی بۆ کۆماری چین دەستپێکردووەتەوە و هەموو ڕۆژانێکی شەممە و سێشەممە دوو گەشتی ئاسمانی لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدات، بەپێی خشتەی گەشتەکان.”

مەسرور بارزانی: دەبێت مووچەخۆرانی ھەرێمیش لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
پێشت مەسرور بارزانی: دەبێت مووچەخۆرانی ھەرێمیش لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن
سەرۆککۆمار: هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
دواتر سەرۆککۆمار: هیوادارم ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
ەیوەندیدار