توركیا بۆردومانی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێكردەوە



سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا دەستیان بە بۆردومانی ناوچەكانی سەر بە ڕۆژئاوای كوردستان كردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (فوڕات نیوز) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، سوپای توركیا بە هاوكاری گرووپە چەكدارەكان بۆردومانی شارۆچكەی عەین عیسا و گوندەكانی ڕۆژئاوای گرێ‌ سپی-یان كردووە.

هاوكات سوپای توركیا، گوندەکانی سیدۆن و مالیکیە و شوێنەکانی دەورووبەری ڕێگای نێودەوڵەتی M4ی كردووە لەگەڵ بۆردومانکردنی گوندەکانی سەلووکە، حوریە و قرنفل لە ڕۆژئاوای گرێ سپی.

ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا بە بیانووی هێرشەكەی بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە ئەنقەرە، دەستی كردووە بە بۆردومانی ناوچەكانی باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان.

بە بۆردومانی توركیا 29 كارمەندی ئاسایشى ڕۆژئاوا شەهید بوون
پێشت بە بۆردومانی توركیا 29 كارمەندی ئاسایشى ڕۆژئاوا شەهید بوون
نه‌ته‌نیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین
دواتر نه‌ته‌نیاهۆ: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین
ەیوەندیدار