شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە


شەپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیشدا بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ١٢-١٢-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا.

ڕاشیگەیاند، لەناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت و لەبەرزی ٢٠٠٠مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر بارین ئەبێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەی ١ تا ٢ پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو سبەی کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر ئەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچە شاخاویەکاندا ٣ تا ٥ پلە نزمتر ئەبنەوە.

هۆشداری بە شۆفێری پاس و تەكسی خوێندكاران دەدرێت
پێشت هۆشداری بە شۆفێری پاس و تەكسی خوێندكاران دەدرێت
باوكی ناڵە، نامەیەك بۆ كچەكەی دەنێرێت
دواتر باوكی ناڵە، نامەیەك بۆ كچەكەی دەنێرێت
پەیوەندیدار