بایدن جەختیکردەوە لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل



جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بە دابینکردنی سەرجەم ئامڕازە گونجاوەکان، پاش ئەوەی حەماس هێرشێکی لەناکاوی دەستپێکرد.

له‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكان و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه،‌ لە دوای هێرشەکان سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە بە بڕی هه‌شت ملیار دۆلار لە کەرەستەی بەرگری، خزمەتگوزاری و مەشقی سەربازی بۆ ئیسرائیل ڕەوانە بکات.

هاوکات گۆڤاری “نیوزویک”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، تا ئێستا کۆشکی سپی هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لە ماڵپەڕەکەیدا دەرنەکردووە، هەروەها بایدن هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی لەوبارەیەوە نەداوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە‌، کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس و تیمی ئاسایشی نیشتمانی، ڕێنمایکردوون گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانیان دەستپێبکەن “بۆ دڵنیابون و پێدانی ئەو هاوکاریەی کە ئیسرائیل ئەوەی پێویستی پێیەتی”.

دانا عەبدولکەریم: هەوڵی دابینکردنی مووچەی هەموو مانگەکان دەدرێت
پێشت دانا عەبدولکەریم: هەوڵی دابینکردنی مووچەی هەموو مانگەکان دەدرێت
نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 8
دواتر نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 8
ەیوەندیدار