کەشناسی عێراق، “باران دەبارێت”



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و  چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی باران ببارێت.

لەڕاگەیەنراوێکدا کەشناسی عێراق ئااژەی بەوەکردووە، ڕەوشی کەشوهەوا سبەی هەینی ئاسمان هەوراوی دەبێت و باران دەبارێت .

باسی لەوەکردووە، پلەکانی گەرما نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت لەناوچەکانی ناوەند، بەڵام لە کەش و هەوای هەرێمی کوردستان  بەشێوەیەکی هەوراوی و هەندێک جار هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر و ئاسمانی ناوچەکانی باشووریش ساماڵ دەبێت و هەندێکجار پەڵەهەوری دەبێت و بەهەمان شێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر.

کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ئاسمان هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک لەتۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و لە هەرێمی کوردستانیش ئاسمان کەمێک هەوری دەبێت پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.

ڕەوشی کەشوهەوا بۆ ڕۆژی یەکشەممە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

هاوکات، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان هەوراوی دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور باران دەبارێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەشوهەوا بەشێوەیەکی هەوراوی دەبێت و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت.

وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاریی لە “بێری”دا دەکات
پێشت وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانکاریی لە “بێری”دا دەکات
نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
دواتر نرخی زێڕ زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار