بازرگانی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات



ژووری بازرگانی عێراقی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەدات و ئەوەش بۆ سێ‌ هۆكار دەگەڕێنێتەوە.

محەمەد تەمیمی، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لە دیالە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، “واقیعی دۆخەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار ناجێگیرە و لە ئێستادا بەپێی ڕێژەی دیاریکراو دەگۆڕێت، بەڵام هەموو پێوەرەکان ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی لەگەڵ بەردەوامبوونی فشارەکان لەسەر بازاڕی هاوتەریب”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سێ هۆکار لە پشت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارن، كە بریتین لە کڕینی دۆلار لەلایەن چین و توێژەكانەوە بۆ گەشت كردن یان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل یان بۆ دانەوەی قەرزەکان”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەموو هەوڵەکانی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی دراو بۆ گەشتیاران گومانی گەندەڵی لێدەكرێت ئەوەش لە ژێر ڕۆشنایی بێتوانایی زۆرێک لە هاووڵاتیان بۆ کڕینی دۆلار سەرەڕای پێشکەشکردنی هەموو بەڵگەنامەكان”.

جەختیشی كردۆتەوە، “بازاڕی هاوتەریب بووەتە پەناگەیەکی دیفاکتۆ بۆ گەشتیاران، چونکە بەدەستهێنانی دۆلار قورسە و ئاڵۆزە بەهۆی ڕێکارە بیرۆکراتییەکانەوە، هەروەها لایەنی نەرێنی هەیە، کە پێویستی بە وردبینی و لێکۆڵینەوە هەیە لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو پارەیەی تەرخانکراوە لە کوێوە دراوەکە دەڕوات”.

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار شاهیدی هەڵاوسان لە نرخەکانیدایە، بەڵام هێشتا دوورە لەو نرخانەی، کە بانکی ناوەندی عێراق بە فەرمی دیاریی کردووە و لە هەر 100 دۆلارێكدا بڕی نزیكەی 25 هەزار دینار جیاوازی هەیە بەو پێیەی نرخی فەرمی 132 هەزارە، بەڵام لە بازاڕدا بە زیاتر لە 155 هەزار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال ئەنجامدەدات
پێت دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال ئەنجامدەدات
شەپۆلی باران بارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟
دوات شەپۆلی باران بارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پەیوەندیدار